من و تۆ وەک دوو دەلاقە ڕوو لە ماڵی یەک بووین
گوێ لە دەنگ و وتووێژ و دەمەقاڵی یەک بووین
هەموو ڕۆژێ بە بزەی لێو و بە پرسیار و سڵاو
هەموو ڕۆژێ بە قەراری دەمێکی دیاریکراو
تەمەن ئاوێنەی جەننەت بوو بەڵام ئەی هاوار
کەم و کورت وەک شەو و ڕۆژی سەفەر و بەفرانبار
دڵی من ئێستە شکاو و شەکەت و داماوە
چونکە لەو جووتە دەلاقەی مە یەکی گیراوە
نە بە سیحر و بە تەلیسم و کەڵەکی مانگ و خۆر
تف و لەعنەت لە سەفەر بێ، کە وەهای کرد ناجۆر
وەرگێڕاوی شیعری «دریچەها» لە دەفتەری شیعری «آخر شاهنامه» چاپی ساڵی 1959. [1]
#01-06-1994#
وەرگێڕ: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#