وا لەنێو زومڕەی ڕەفیقان هەستی تەنیایی دەکەم
یادی ڕابوردووی دڵ و جێژوانی ئاوایی دەکەم
خەم وەکوو کرمێک دەقرتێنی ڕەگ و ڕیشەی دەروون
هێدی هێدی ڕەنگ و ڕووی زەردم دەشوا فرمێسکی ڕوون
تێک شکا داری قەڵافەت، باری خەم کردی نەوی
وا کز و لاواز دەلەرزی هەر بینا کەوتە زەوی
سەروی باڵام زەرد و تینووی ئاوی حەوزی سینەیە
کوا پەڵەی بارانە دامرکێنەری ئەو تینەیە
بولبولێکی دوورە گوڵزارم، غەزەڵ بۆ کێ بڵێم
نەقڵەکەی شیرین و فەرهاد و جەبەل بۆ کێ بڵێم. [1]
#1984-04-28#
#مەهاباد#
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#