برام، هاودینم، هاونیشتمانم
هیوای داهاتووی وڵاتی جوانم
خونچەی بێ ئاوی باخی زانیاری
ڕەزیلی دەستی نەخوێندەواری
لەژێر چ زەبرێک بێ حاڵ و کاسی
ڕیشەی دەردی خۆت لە چی دەناسی
ئەو دەرەی ئەتۆ پێوەی دەناڵی
ئەو بەندەی ئەتۆ پێوەی لە چاڵی
وا بیر مەکەوە نامورادییە
دەردی نەزانی و بێ سەوادییە
مامۆستا زەجری کۆمەڵ دەکێشی
هەر ئەو دەزانی کۆمەڵ کوێی دێشی
ئەوەی پێش دەگری بە کاروانی شەو
ئەوەی بانگ دەکا، ڕاپەرن لە خەو
ئەوە مامۆستا دڵسۆزەکەتە
چرای ڕووناکی ڕێی هۆزەکەتە
ڕێزی لێ بگرە جێگای خۆیەتی
هەر ئەو پەرۆشی ژینی تۆیەتی. [1]
#1985-10-30#
#مەهاباد#
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#