دڵشکێن بۆ گوڵ دەنێری من گوڵم ناوێ لە تۆ
گەرچی دڵمت کوشتووە خوێنی دڵم ناوێ لە تۆ
گوڵ مەنێرە تۆ گوڵی هیوای منت ژاکاندووە
تۆ زەمانێک کۆشکی ئاواتی منت ڕووخاندووە
خۆزگە خەرمانێک گوڵم بایە لە خونچە و یاسەمەن
گەر دەهاتی ڕشتبامە خاکی بەر پێت گوڵ بەدەن
دێوەکەی من گوڵشەنی بێ باخەوانی بۆ چییە؟
ئەو دڵە جەننەتی بێ سەروی ڕەوانی بۆ چییە؟
من دڵم داوە و لەلام هیچ بایەخی نێ دڵ نەبێ
گوڵ مەنێرە، بەژن و باڵات گوڵ بێ، عومرت گوڵ نەبێ. [1]
#1992-04-17#
#مەهاباد#
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#