ناو: سابات
ناوی باوک: محەمەد ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لەدایک بووی شاری سلێمانی گەڕەکی کانێسکانە، ساڵی 1974.
لە خانەوادەیەکی گەورە و سەرەتاکانی کانیسکانە.
دایکی دوو منداڵە کوڕێک بە ناوی زاموا و کچێک بە ناوی ساریا (نمە).
سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1990-1994لەو کاتەوەی کە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەک خوێندکار دەست بە کاربووە.
یەکەم کار کە لەو ساڵەدا بەشداری تێدا کردووە کارێک بوو بە زمانی عەرەبی بە ناوی (الجراد) (کوللە، لە دەرهێنانی (لەتیف یوسف) دواتر شانۆگەری (لغە الجبل) زمانی چیا، لە دەرهێنانی (باکۆ سۆرانی).
هەر لە ساڵی 1990 شانۆگەری (الملکة والمتمردون) بە هەمان شێوە بە زمانی عەرەبی (شاژن و یاخیبووان) لە دەرهێنانی (اسماعیل هۆرامی) هەر لە کاتی پەیمانگادا لە چەند کارێکی زۆردا بەشدار بووە لەوانە (شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە) لە دەرهێنانی (ئاکۆ ڕەئوف) کە لە ساڵی 1992 دا نمایش کرا.
لە هەمان ساڵدا دەستی کردووە بە کارکردن وەک ئەکتەر لەگەڵ هاوڕێیانی کەشکۆڵ بەڕێزان (#سیروان جەمال#، #کەمال سابیر# ) چەندین هونەمەرمەندی تری بە توانا.
دوابەدوای ئەم کارە کارێکی تر دێتە بەرنامەوە ئەویش شانۆگەری (شا دەمرێت) لە دەرهێنانی (دانا کەریم).
لە ساڵی 1997 لەگەڵ تیپی پێشڕەوی شانۆی (ئاوایی بێ کەسە) بەشداری کردووە.
ساڵی 1998 لە شانۆگەری (کۆبوونەوەیەکی نهێنی) لە دەرهێنانی (مەم بورهان قانع).
خەونەکانی تا بهاتایە گەورەتر و قوڵتر دەبوو بۆیە پێشنیاری فیلم دێتە بەردەمی، یەکەم فیلمی درێژ بەناو (سوورمێ خان) لە دەرهێنانی (نجم هۆگر).
دوابەدوای ئەم کارانە دەرهێنانەران زۆر کار و بەرنامەی زیاتر دەخەنە پێش کارێک و دەستپێکێکی تر بەشداری کردن لە فیلمی (گێژاو) لە دەرهێنانی (هاوڕێ مستەفا) دواتر ساڵی 2004 بەشداری کردن لە کوورتە فیلمی (ژنێ لە هۆزی تەم) لە دەرهێنانی (ئەشکان ئەحمەدی).
دوای کاری فیلم کاری دراما دێتە پێشەوە و پێشنیار دەکرێت بۆ درامای (گەردەلوول) لە دەرهێنانی (جەلیل زەنگەنە) لە ساڵی 2005 دواتر و هەر لە هەمان ساڵدا بەشداری دەکات لە درامای (گەڕان بەدوای سێبەرەکاندا) لە دەرهێنانی (هاوڕێ مستەفا) ……
بە هۆکاری هاوسەرگیری سەفەری دەرەوەی وڵات دەکات و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجی دەبێت بەهۆی سەرقاڵی بە ماڵ و منداڵ هێنانە دونیاوە و فێربوونی زمان و خۆگونجاندن لەگەڵ کولتوری وڵاتێکی تر کەمێک لە کاری نواندن دوور دەکەوێتەوە بەڵام بە دڵ هەر مەیل و خەیاڵی لەلای دەبێت و هەموو کات بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت چەند جارێک پلان و وپڕۆژە دێنە پێشەوە بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت سەرناگرێت تا ساڵی 2015 بە هاوکاری چەند هونەرمەندێک تونرا گرووپی شانۆیی (سکێچ) دابمەزرێنن کە تا ئێستا2024 زیاتر لە 45 کاری شانۆییان لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا و کورسستانیش نمایش کردووە .
لە ساڵی 2017 بەشداری کردووە لە شانۆگەریەکدا بە زمانی ئەڵمانی بە ناونیشانی (لە بەردەم ئاوێنەکە) لە دەرهێنانی (شوان کەریم).
دواتر بۆ پەرەپێدان بە زانیاری و بەرەوپێشبردنی بواری شانۆ بۆ ماوەی ساڵێک لە زانکۆی هانۆفەر (پەروەردەی شانۆ) دەخوێنێت.
ساڵی 2018 بەشداری دەکات لە شانۆگەری (گەربڕیارە بمرین) لە دەرهێنانی (شوان کەریم).
بەهۆی هاتنە پێشەوەی پەتای کۆرۆنا کە کاریگەرییەکی زۆر خراپ لەسەر ڕەوتی ژیان و بەتایبەتیش کاری پێکەوەیی وەک شانۆ جێ دەهێڵێت، هەر لەو کاتەدا بۆ ئەوەی کەڵک لەو کاتە تاقەتپڕوکێنە وەربگرێت بەشێوەیەکی (ئۆنڵاین بەشداری دەکات لە کۆرسێکی فێربوونی فیلم بەسەرپەرشتی شەهرامی ئەلیدی).
پلان و پڕۆژەی تازە دێنە پێشەوە پڕۆژەی فیلم …بەشداریکردن لە فیلمێکی درێژ کە بە زمانەکانی کوردی، ڕووسی، ئەڵمانی دەبێت بە ناوی (ڕەحمێکمان پێ بکە) لە دەرهێنانی (ئەلیکسەندەر لۆڤ).
فیلمێکی تر دێتە ئاراوە ئەویش فیلمی (ساموراییە میهرەبانەکە) لە دەرهێنانی (جووی یوۆ).
لە دوای ئەم کارانە شاوشپیل شوولە (قوتابخانەی نواندن)ی هانۆڤەر داوای لێ دەکەن کەوەک مامۆستای شانۆ کاریان لەگەڵ بکات دەست بەکار دەبێت و وانەی فێربوونی شانۆ و بنەماکانی بە قوتابییان دەڵێتەوە و ئێستا2024 سەرقاڵی خوێندنە لە بواری پەروەردەی منداڵدا وە بڕیارە ساڵی داهاتوو تەواو ببێت و پڕۆژەی ئاییندە چەند نمایشێک لەگەڵ گرووپی سکێچ.
[1]