شوێن: #سلێمانی#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979-1980
وێنەکە: (کۆمەڵێک کەسایەتی لە بەردەم ئامێرێکی چاپکردن لە چاپخانەی کامەرانی لە شاری سلێمانی).
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
محەمەد حاجی عەزیز قەفتان بۆ برەودان بە چاپەمەنیی و باشتر چاپکردنی پەرتووک، لە 1981 باشترین ئامێری چاپ، کە هیی براندی(هایدلبێرگی ئەڵمان)یی بووە، هێناوەتە شاری سلێمانی.
کاک هاوژین، نەوەی حاجی عەزیز لە بارەی ئەم وێنەیەوە نووسیویەتی:
ئەم وێنەیە ساڵانی 1979-1980یە، دوای ڕێکەوتنی بەڵێننامەکەیان بە دوو ئامێری پێشکەوتوو، یەکێکیان لای (نۆ تایپ) بۆ باپیرم و (ئۆفسێت)ێک بۆ مامە کامیل، لە ساڵی 1981 گەیشتە کوردستان، لە هەموو ئێراقدا شەش دانە هەبووە، لە کوردستان یەکەم چاپخانە لە سلێمانی چاپخانەی کامەرانی هەیبوو، وە (ئۆفسێت) هەر چاپخانەی سەرکەوتن هەبوو. [1]