دێرێ چاوم هەر لێتە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دێرێ چاوم هەر لێتە)، دێر، کڵێسەی کریستانەکانە و شوێنی پەرستش و سرووتە ئایینییەکانیانە، دەگێڕنەوە دەڵێن دیانێک، گاورێک، فەلەیەک، مووسڵمان دەبێت، پاشماوەیەک لە مووسڵمانبوونی ڕێی دەکەوێتەوە بەر دەرگای کڵێسەیەک و چاوێکی لێ دەکات و دەڵێت: هێی دێرێ چاوم هەر لێتە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە لە ڕابردوودا کەڵکی لە شتێک وەرگرتبێت. [1]