پشتی سەریشی چاوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پشتی سەریشی چاوە)، بەکەسێکی زۆر بە ئاگا و زیندوو و چوست و چالاک و وریا کە وشتیی و وریایەکەی هێندە زۆرە وا هەست دەکەیت پشتی سەریشی چاوی پێوەیە بۆ یە بەو جۆرە کەسانە دەوترێت: پشتی سەریشی چاوە. [1]