ئەوەی ئەوڕۆی دابەدونێ، دارەکی چووە قونێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی ئەوڕۆی دابەدونێ، دارەکی چووە قونێ)، وتراویشە: کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەینێ، هەر کەسێک کارێک ئەمڕۆ بتوانێت ئەنجامی بدات بە هەر هۆکارێک دوای بخات، زیانی بەردەکەوێت بۆیە وتراوە: ئەوەی ئەوڕۆی دابەدونێ، دارەکی چووە قونێ.[1]