ئێجا لەنۆپاش ئەو جێیانە ئەخۆشن، خۆ لێ تەنیاکەی هەندەک دارێ (قەراشکەریت)هەبن، دەگەر بارە چیلکەکی، ئەوجا خۆ لێ #مەڵاس# دەی.
جاران لۆ هەر جۆرە دارەکی #سۆبە#ی تەرحە #چیلکە#کی ئەیانگۆ:
٭-ئاگری دارە #هیشک#ان، هەر وەکی مشکان.
٭-ئاگری دارە تەڕکان، داییسێ لەڕکان.
٭-#ئاگری کەرە دێیان، لەشکری فەقێیان# ،
ئێکەم: دارێ #هیشک#، وەکی کۆمەرە مشکەک تێبپەڕن، بزر بن لەپێش چاوان، ئاگریان زۆر نابی و زووەبڕێتۆ.
دووەم: دارێ تەڕ کەلەناو #سۆبە#ی ئەنێی، داخوا هیچ چاریان نییە، لۆیێ ئاگریەگرن لە ڕکان.
سێیەم: کەرەدێ بە مەعنای ئەو چیلکانەدێ وەکی بزن جستانێ چرووی لێئەخۆن، بەس #چیلکە# مینینۆ، ئاگری ئەوانیش وەکی جەماعەتە فەقێیەکییە، کە لە #حوجرە#کێنە، زووزووە ڕوون، بەمەعنای هەندێک دێ، ئاگریان بەردەوام نابی و زووە کوژێتۆ.
ئاگاو لەخۆبی سەرمابردی نەبن، خۆ بنخێون. [1]
نوسینی: #محەمەد جەمال توتمەیی#
⚠=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=