ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان (حمل خارج الرحم) چین؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
دووگیانی دەرەوەی منداڵدان یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە پێویستە زۆر گرنگی پێ بدرێت چونکە لەوانەیە ژیانی خانمەکە بخاتە مەترسییەوە یان چەندین ئاڵۆزی لە دوای خۆی جێبهێڵێت ، بۆیە پێویستە هەموو خانمان لە حاڵەتی دواکەوتنی سووڕی مانگانە یان هەرکاتێک پشکنینی دووگیانییان پۆزەتیڤ بوو سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانی هەیە یاخود نا و ئەگەر هەبێت بەزوویی دەستنیشان بکرێت و چارەسەری گونجاو دیاری بکرێت بۆ نەخۆشەکە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی چین؟=KTML_End=
1-هەوکردنی درێژخایەنی حەوز (PID).
2-نەشتەرگەری پێشووتر کە بۆ سک یان حەوز ئەنجامدرابێت.
3-ئەو خانمانەی چارەسەری نەزۆکی وەردەگرن ئەگەری تووشبوونیان هەیە.
4-ئەگەر خانمێک پێشتر دووگیانی دەرەوەی منداڵدانی هەبووبێت.
5-هەندێک جار ئەگەر خانمەکە لەولەبی ڕێگری کردن لە دووگیانی هەبێت.
=KTML_Bold=نیشانەکانی بریتین لە:=KTML_End=
-دواکەوتنی سووڕی مانگانە.
-ئازار لە بەشی خوارەوەی سک بەزۆری لە لایەک.
-بینینی خوێن یان دەردراوی قاوەیی لە دامێنەوە.
-ئازار لە کاتی میزکردن.
-ئازاری شان. [1]