ناو: موتیع
نازناو: موتیع جەباری
ناوی باوک: شەمسەدین
ساڵی لەدایکبوون: 1975
$ژیاننامە$
من ناوم موتیع شەمسەدینە ناسراوم بە موتیع جەباری، لە گوندێکی ناوچەی جەباری لە ساڵی 1975 لەدایکبووم، ئێمە لە خێزانێکی مەلازادەین و من لە هیچ قوتابخانەیەک نەمخوێندووە، هەر لەسەرەتای تەمەنمەوە ئاشنابوومە بە دیوانەکانی #مەولەوی# و #قانع# و بێکەس و چەندانی تر بەهۆی ئەوەی باوکم پەرتووکخانەیەکی بچووکی هەبووە، هەردوو باپیرەم شاعیر بوون و شیعری جوانیان هەبووە بەڵام بەداخەوە هیچیان نەنووسراونەتەوە و باوکیشم شیعری نووسیوە و شاعیرە وە دایکیشم هەر شیعری وتۆتەوە لەبەر خۆیەوە چەندین شیعری سەر زاری هەیە وە پێموابێ شیعر نووسین لە باوانەوە بۆمان مابێتەوە.[1]