دڵی شەیدا، لە مەرگ و مان مەترسە
لە ئازار و لە ئێش و ژان مەترسە
لە گەشتی ڕوح بە کەشتیی نوح گەیشتی
لە گێژاوی گەمەی تۆفان مەترسە
پەنا و پشتت کە زاتی پەروەرێنە...
لە ئافاتی زەوی و ئاسمان مەترسە
ئەگەر مەستی دیداری بەیت و ڕەوزەی...
لە ماندووبوونی ڕێگەوبان مەترسە
لە ڕێی حەقدا کەمینە و داوی تۆڕە
شەڕی نەفسە، لە تێکۆشان مەترسە
لەگەڵ یاران لە لاساران ببوورە
لە پاداشتی بڵاگەردان مەترسە
قسەی وشکت لەلا پووشوپەڵاش بێ
لەبەر ﮪەمووان لە تانەی وان مەترسە
نەیارت ﮪەر بە یاری دەستەمۆکە
دڵاوابە، لە گفتی جوان مەترسە
سڵی سکڵی جەﮪەندەم نابەجێیە
لە میﮪری پڕ بە دووجیﮪان مەترسە
هەور توندبوو فەرەنجی خۆت لەبەرکە
لە بارانی چلەی زستان مەترسە
پەڕی تاوس دزیویە گەر سەرنجت...
لە ﮪاتوچوونی ﮪندستان مەترسە
کە خاڵی بووی لە خێڵی کینە، ئەی دڵ...
لە خووی نەفس و شەڕی شەیتان مەترسە
نووسەر: #موتیع جەباری#. [1]