تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
بە دوو چاوی نێرگزت بەهارستانی
بە مەیلت، سووری هاوینی
بە لیمۆت، قەوسی پاییزی
بە ڕووی بەفرینت، زستانی
تۆ وەک کام وەرزی ساڵ دەچی
هەر کە دەتبینم بۆ کاتێ
دیتنێکت، خەمی ساڵێکم دەداتێ[1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
ڕۆژی: #1997-01-26#
شوێن: #بەردەڕەشان#