ناو: شاهۆ
ناوی باوک: غەفور
ساڵی لەدایکبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: سەنگاو
$ژیاننامە$
شاهۆ غەفور حسێن، لەدایکبوی شارەدێی #سەنگاو#ە، خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە (لانۆ، ئاپۆ، شازۆ).
لەناو کۆمەڵگەی زۆرەملێی شۆڕش لە #چەمچەماڵ# قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە.
دەرچوی بەشی ڕاگەیاندنی #زانکۆی سلێمانی#یە ساڵی (2008-2009).
لە ساڵی 2005 دەستی بەکاری میدیایی کردووە، لە ڕۆژنامە و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و تەلەڤزیۆن کاری کردووە. ئەندامی کارای #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#ە.
خاوەنی پەرتووکی #هەگبەی شارباژێڕ#ە، کە باس لە مێژوو و جوگرافیای ناوچەی #شارباژێڕ# دەکات.
ژمارەیەکی زۆر بابەتی ڕۆژنامەوانی لەسەر لایەنی مێژووی و کلتوری #سلێمانی# و شارباژێڕ بڵاوکردووەتەوە.
لە ساڵی (2009-2016) دانیشتووی #چوارتا# بووە، لەو کاتەوە لە سلێمانی نیشتەجێیە. [1]