نە لەناو مێگەلی بزنان، نە لەگەر کۆمەری ژنان
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە لەناو مێگەلی بزنان، نە لەگەر کۆمەری ژنان)، ئەو ئیدیۆمە پیاوسالاری کوردەواری تێیدا ڕەنگی داوەتەوە، مێگەل (بزنان، ژنان)، بەڵام بۆ ژنان کۆمەڵی-کۆمەری بەکاریهێناوە، کەسێک شوانی بزنان بێت زەحمەتە و لەناو ژنانیش بێت بەهەمان شێوە ماندوو دەبێت، کەواتە بۆ ناپەسەندی شوانی بزنان و هاوەڵ و ناو ژنان کوردەواری دەشتی هەولێرێ وتویەتی: نە لەناو مێگەلی بزنان، نە لەگەر کۆمەری ژنان.[1]