ئەو دەست بەو دەستی نەزانی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەو دەست بەو دەستی نەزانی)، لە کوردەوارییدا ئەوەی کاری خێروخێرات بکات دەڵێت: نابێت ئەو دەستە بەو دەستەی بزانێت، بەو مانایەی دەبێت کارەکە زۆر نهێنی بێت بۆیە بۆ کارە نهێنییەکان دەوترێت دەبێت ئەو دەست بەو دەستی نەزانی. [1]