نە بە بەرخیی تێر شیرم خوارد، نە بە کاوڕیی تێر گیا.
بەرخ: ساوای مەڕ (فەرهەنگی خاڵ)، کاوڕ: بەرخی تەمەن ساڵ و نیو (فەرهەنگی شێخانی)، بەرخێک بە ساوایی دایکی لەدەست دابێت و تێر شیر نەبووبێت، بە کاوڕیش تێر گیا نەبووبێت، واتە؛ لەڕ و لاواز بێت، مەبەست لە ئافرەتێکی هەژارە کە ژیانی منداڵی لە ماڵی باوانی خراپ تێپەڕاندبێت هەروەها لە تەمەنی گەورەییشدا لە ماڵ و مێرد دۆخی خراپ بێت. [1]