نەبازاڕی چۆڵ، نەشایی بێ دەهۆڵ.
دەهۆڵ: ئامێرێکی موزیکیی پێستداریی کەلەپووریی کوردییە، لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەژەنرێت. بازاڕ کاتێک بەهای هەیە کە سەودا لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا هەبێت، هەروەها شایی و خۆشی دەربێنیش بە دەهۆڵەوە خۆشە، مەبەست لەوەیە هەموو دۆخێک کە دێتەپێش، بە پێداویستی و شتی خۆیەوە بەهادارە، بازاڕ بە کڕیار و خەڵکەوە و شایی بە دەهۆڵ و هەڵپەڕکێوە. [1]