یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق یەکەم پاڵەوانێتی وەرزی نوێی بە دەستپێکی پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی نایاب دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا و یەکێتییەکە بڕیاری داوە لە ڕێکەوتی #14-02-2024# تا #17-02-2024# کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکانی کە خۆی لە حەوت جەولە دەبینێتەوە بەڕێوەبەرێت.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵەوانێتییە کە بۆ یانە نایابەکانی ئێراقە، #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەو یەکێتییە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی: دەستپێکی چالاکییەکانی ساڵی 2024 بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی یانە نایابەکانی ئێراق دەبێت کە تێیدا 14 یانە بەشداری دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتییەکەیان بڕیاری داوە لە کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکانی 7 جەولە بەڕێوە بچێت و دواتر و لە کۆبوونەوەی دووەم کە یارییەکانی لە مانگی داهاتوو دەبێت 6 جەولەی کۆتایی ئەنجام بدەن.
ئەندامەکەی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق ڕونکردنەوەی زیاتری بە پێشمەرگە سپۆرت دا و وتی، لەم وەرزەدا یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق بڕیاری داوە کە هەرتیمێک لە 14 یاریزان پێک بێت کە خۆی لە حەوت یاریزانی پێشکەوتوانی کوڕان و 2 کچە یاریزان و 2 یاریزانی خوار تەمەن 20 ساڵ و 2 یاریزانی خوار 14 ساڵ دەبێت و یاریزانی کۆتاییش ئارەزوومەندانە بەشداری دەکات کە خۆی لە کچە بیرمەندێک یاخود خوار 20 ساڵ یان 14 ساڵ دەبینێتەوە.
هەر سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییە کە چاوی میدیاکانی ئێراقی لەسەر دەبێت ئەسعەد وتی، شاری بەغدای پایتەختی ئێراق و هۆڵی هۆتێل ئەنتەر میوانداری لە یارییەکان دەکات و یانەکانی (کارەبا، ئیتیسالات، پێشمەرگە، خانزاد، حەشد شەعبی، ئەلهەدەف، سەماوە، قادسیە، مهەندسین، بەعقوبە، ئەلقیسارە، ئەلفەکر، سەرچنار و سمود) تێیدا بەشدار دەبن. [1]