شەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ.
شەوێک دووریی لەگەڵدا بێ،
درێژترە لە سەختەڕێی لە دایکبوون هەتا مردن.
ئەوە چرام کوژاندەوە، چاوم وێک نا، هەموو دونیام،
فەرامۆش کرد،
ئەوە خەوتم.
بەڵام چ بکەم، خۆ هەر شەو نا،
خەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ.[1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: #1996#