چەند ڕۆژێکە کوڵی گریانێکی خەستم هەڵگرتووە و
هیچ دڵپڕێک،
چەند مانگێکە گەرووم پڕە لە ئاواز و
هیچ بیسەرێک،
چەند ساڵێکە دیوانم پڕە لە شێعر و
هیچ خوێنەرێک،
نادۆزمەوە
کە فرمێسک و ئاواز و شێعرم جێ بێڵم. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1996