چۆن دەتوانی لە نیشتمانی شێعردا سەر هەڵبدەی،
گەر نەتوانی متمانە بە وشە بکەی؟
چۆن دەتوانی سەر بنێیە سەر سەرینی خۆشەویستی و
نیگەرانی خەونی خیانەت نەبی،
ئەگەر نیگا دڵنیاییت پێ نەبەخشێ؟[1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1996