لەنێو هەورا خۆت وەشێری، دەیبارێنم.
لە گەردەلوولدا لوول بخۆی، دەیوەستێنم.
لەژێر باڵای شەپۆلێکدا، ماسی ئاسا پەنا بگری
دەیڕووخێنم.
تەنیا ئەگەر لە ئاوێنەی دڵێکی تردا بتبینم،
ناتوانم نا، بیشکێنم. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1995