نە بمشۆ بە گواوێ، نە بمخەرە سەرچاوێ
گواو: مەبەست لە ئاوی تێکەڵ بە پیساییە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). واتە: هەندێکجار بۆ مەرامی تایبەت کەسێک بەرز دەکرێتەوە، دواتر کە کاریان پێی نەما، خراپ دەیشکێنن، بە کەسێک دەوترێت هەندێکجار بۆ مەبەستی خۆی ڕێز لە بەرانبەری دەگرێت و هەندێکجار کە کاری پێی نەما، قسەی سووکت پێبڵێت. [1]