نە کەر بگێ، نە کەر بتگێ
کەر: لێرەدا مەبەست لە مرۆڤی بێهۆشوگۆش و نەزانە، ئەو جۆرە کەسانە شارەزاییان لە سەودا و مامەڵەدا نییە، هەر کەسێک ببێت بە تووشیانەوە زەرەر دەکات. مەبەست لەوەیە سەودا کردن لەگەڵ خەڵکی ناکەس و خراپەکاردا بێبەرهەمە، چونکە لە هەموو بارێکدا زیانبار دەبیت و وەک خۆت لێنایەتەوە. [1]