نەدار دەبێتە ماشە، نەکەر دەبێتە پاشا.
ماشە: مقاش (فەرهەنگی خاڵ)، ئامێرێکە نانی لە تەنوور پێ دەردێت، بۆ ئەوەی دەستی نانەوا نەسووتێت، یان دەستەوانەیەک خەڵکی کاری خراپەی پێ ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی دەستی ڕاستەقینەی تاوان ئاشکرا نەبێت، واتە: کەسی نەزان هەمیشە وەک مقاش بەکاردێت، هەروەها هەرگیز ناتوانێت خاوەن بڕیار و ئازاد بێت. [1]