نەفس ئەگەر بگیرێت مشتێکە، بەریدەیت دەشتێکە.
نەفس: دڵ و دەروون (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لەناو ئەدەبیاتی فۆلکلۆردا وەک مەتەڵیش بەکاردێت، واتە: بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی گەر ئارەزووەکان لە قاڵب بدرێت، کەسایەتییەکی باش بەرهەم دێت، بەپێچەوانەشەوە، مەبەست لە حەز و ئارەزووی مرۆڤە کە بێسنوورە، گەر بگیرێت و لغاو بکرێت، لە شوێنی خۆی دەوەستێت، ئەگەرنا مرۆڤ تووشی کارەسات دەکات.[1]