نەگبەتێ لە گەرمیان و نەگبەتێ لە کوێستان خوا یەکیان دەخات.
نەگبەت: بۆ کەسی بەدفەڕ و چارەڕەش بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، وڵاتی کوردەوار ناوچە چیاییەکانی پێی دەوترێت: کوێستان و بە ناوچە دەشتەکییەکانیش دەوترێت: گەرمیان، لە کاتێکدا بەکاردێت کە دوو کەسی نالەبار و لار، هەر یەکەیان خەڵکی شوێنێک بن، بەهۆی سەودایەکەوە گیرابنە یەک. [1]