نوێژ لەسەر داوێنی بکە.
نوێژ: چەند ڕەفتار و گوفتارێکی ئایینییە، لە کاتی یەزدانپەرستیدا ئەنجام دەدرێت و دەردەبڕێت. لە کوردەواردا نوێژ تەنیا لەو جێگایەدا دەکرێت کە تەواو خاوێن بێت، هەندێک کەسایەتی داوێن پاک هەیە، نوێژ لەسەر داوێنیان دەکرێت. بە کەسێکی ڕاستگۆ و سەرڕاستە دەوترێت کە هەموو کەسێک متمانەی پێبکات. [1]