وەک بۆق وایە، هەڵیگری میزت پیادەکات.
بۆق گیانەوەرێکی بچووکە و لەدەم چەم و کانیاوەکاندا دەژیی، لە کوردەواردا دەوترێت: هەر کەسێک بۆق میزی پێدا بکات، شوێنەکەی تووشی بالووکە دەبێت، چارەسەریش ئاسان نییە، بە کەسێکی سپڵە و پێنەزان دەوترێت کە چاکەی لەگەڵ بکرێت و ئەو پێی نەزانێت و بەگژتا بێتەوە. [1]