وەک چرا وایە، سێبەری بۆ خۆیەتی و تیشکی بۆ بێگانە.
چرا ئامێرێکە بۆ ڕووناک کردنەوە لە شەودا بەکاردێت، سرووشتی وایە کە ڕووناکی دەبەخشێت، بەڵام سێبەری بۆ ژێر خۆیەتی، بە کەسێک دەوترێت کە لە ژیاندا هەموو ڕەفتار و کردارەکانی کەڵک و قازانجی بۆ بێگانە و خەڵکی هەبێت، بەڵام تەنیا زەرەر و زیانی بۆ خۆی بێت. [1]