وەک گاوانەکەی (بیرەبات)ی لێهاتووە.
بیرەبات: ناوی گوندێکە لە کوردستان. گاوان: بە کەسێک دەوترێت کە گاگەلی دێ بۆ لەوەڕ ببات، گەر گاوان شارەزایی لە لەوەڕی گاڕاندا نەبێت، بۆ جێگەی هەڵدێر بیانبات، هەر ڕۆژە یەکێک لە مانگاکان دەست و لاقی دەشکێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئیش و کاروباری بەباشی نەبات بەڕێوە. [1]