وەکی گوریسی گای گێرەی لێهاتییە.
گوریس: چەند هەودایەک بەنی مووە، کە بە دەست دەهۆنرێتەوە، باری پێشەتەک دەدرێت یان ئاژەڵی پێدەبەسترێتەوە، گێرە: گێڕانی گا یان وڵاخ بەسەر خەرماندا بۆ مەبەستی کووتانی (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: کاتێک جوتیار گوریسی گێرەی لەدەست دەرچێت، وڵاخەکان بڵاودەبنەوە و گێرەکە تێکدەچێت، بە کەسێک دەوترێت کە جڵەوی کاری لەدەست دەرچووبێت.[1]