وەک گیسک لە دایکی خۆی هەڵدێ.
گیسک: بێچووی بزن لە تەمەنی سێ مانگییەوە تا ساڵێک (فەرهەنگی خاڵ)، کاریلەی بزن کە بوو بە گیسک ئیتر وردەوردە لە دایکی دوور دەکەوێتەوە و تەواو ئازاد دەبێت، لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەندێک کەس هەیە سرووشتی وایە کە ئارەزووی خزمایەتی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ناکات و نایەوێت پەیوەندی لەگەڵیان هەبێت، مەبەست لە کەسێکە کە خزم و کەسی خۆی نەوێت، بەردەوام پەنا بۆ بێگانە بەرێت.[1]