وەک ماسی وایە، جارێک سەر ئاو دەکەوێ، جارێک ژێر ئاو.
ماسیی گیاندارێکی ئاوییە، لە چەم و ڕووبارەکانی کوردەواردا هەیە، بەهۆی توورەکەی هەواوە، سەر و خوار دەکات لە ئاودا، واتە: ئازادە لەوەی چۆن دێت و چۆن دەچێت، بە کەسێک دەوترێت کە هیچ ئەرکێکی بەسەرەوە نەبێت، خۆی بڕیاردەری ژیانی تایبەتیی خۆی بێت، بە ئارەزووی خۆی بێت و بچێت. [1]