دەڵێی دۆینەی بە زڕە پونگی خواردیه
#دۆینە#: دۆخەوا، دۆکڵیو، چێشتی گەنم و دۆکەشک (#هەنبانە بۆرینه#)، زڕە پونگ: ڕووەکی پونگە زڕی هەیە و بنەچینەیشی هەیە، زڕەکەی ڕووەکێکە لە پونگە دەچێت، بەڵام بەتەواوەتی پونگە نییە، ئینجا ئەگەر کەسێک قسەی ناڕێکوپێک یان لە جێی خۆیدا نەیکات و هەڵیت و پەڵێت بڵێت پێی دەوترێت: دەڵێی دۆینەی بە زڕە پونگی خواردیه. [1]