ئەرێی لەلای ڕێوی دەرسی خوێندووه
ئاژەڵی ڕێوی بە فێڵبازی و ساختەچی و زۆرزانی ناوی دەرکردووە، زۆر ئیدیۆم بەتایبەت لەسەری وتراوە وەکوو: ڕێوی بە شاگرد وەرناگرێت، شایەدی ڕێوی کلکی بێت بۆیە ئەگەر کەسێک زۆرزان بێت و خۆی لە هەموو کێشە و کارەکان بدزێتەوە یان ڕووبەڕووی هەر گرفتێک بێت خۆی لێ دەرباز بکات بە تەوسەوە دەوترێت: ئەرێی لەلای ڕێوی دەرسی خوێندووە. [1]