ناونیشانی بابەت: شوورەی مێژوویی خوڕەم ئاباد نۆژەن دەکرێتەوە
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
شوورەی مێژوویی #خوڕەم ئاباد# لەنزیک قەڵای #فەلەک ئەلئەفلاک#، کە لە 12 تاوەر پێکهاتبوو، نۆژەن دەکرێتەوە.
ئەم بەشە مێژووییەی شاری خوڕەم ئاباد، کە نزیکە لە یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارەکانی رۆژهەڵاتی نیشتمان، بە تێپەڕبوونی کات و هۆکارە سروشتییەکان وێران بووە و بەشێکی زۆری لێ رووخاوە. بەپێی سەرچاوە مێژوویی و وێنە کۆنەکانەوە، دووبارە نەخشەی بۆ دانراوە و لە پلانی نۆژەنکردنەوەدایە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی، کە لەبەردەستدان، ئەم شوورەیە وەک یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری خوڕەم ئاباد، نزیکەی 20 هێکتار زەوییە، کە پێکهاتووە لە: (تپە باستانی) گردی مێژوویی، (قلعە فلک الافلاک و محیط پیرامون) قەڵای فەلەک ئەلئەفلاک و دەوروبەری، (محدودە فعلی پادگاە سپاە پاسداران)، ناوچەی ئێستای یانەی ئەفسەران و سەربازگەکان، (چهار باغ تاریخی ) چوار باخچەی مێژوویی، و (سراب تاریخی گلستان) سەرابی مێژوویی گوڵستانی لابردووە.
بەپێی بەڵگەنامە و لێدوانی توێژەران و مێژوونووسان، 12 تاوەری شوورەکەی دەوروبەری قەڵای فەلک ئەلئەفلاک هەریەکەیان ناوێکیان هەبووە، کە هاوتای ئەستێرە و گەردوون بوون.
قەڵای مێژوویی فەلەک ئەلئەفلاکی خوڕەم ئاباد دەکەوێتە سەر گردێک لەناوەڕاستی ئەم شارە و بە باخچەی مێژوویی گوڵستان دەورە دراوە، کە یەکێکە لەو شوێنەوارە دێرین و مێژووییانەی، کە ساڵانە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی سەردانی دەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=