ناونیشانی بابەت: مەتاڕی بەغدایێیان پێنج ڕۆژان قەپات کرد!
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
چوومە گەراجی #هەولێر#ێ کە نزیکی مارێن بوو، سواری (نێڕن)ەکی بووم و لۆ بەغدایێ بەڕێ کەتم. لۆ نانخواردنێ، لە توزخورماتووی لاندا و لە مەتعەمەکی برنج و مەرەگەکم خوارد و زوو هاتمە دەرێ! لە دەرکەی ژنەک دانیشتبوو، بە منی گۆت وەرە با دەستت بخینمۆ، ئەمنیش وەلەو بڕوام بەو شتانە ناکرد و قەت ئیمانم بە فارگرتنەوەی نەبووە، بەران ئەو جارە نازانم لۆ عەقری گرتم، دەستم بخینتۆ!
هێشتا وەختم هەبوو گۆتم دە باشە لۆم بخینۆ! دەستی ڕاستم لۆ درێژ کرد، گۆتی: دەستی چەپم بدێ ئەمنیش دەستی چەپم دایێ! ئەوجا هینای و بردی و پێش هەموو شتەکی گۆتی: سەفەرەکی زۆر دوورودرێژت لەپێشە، زۆریشەترسێی کە ئەو سەفەرەت سەر نەگری و نەچی، بەران مەترسێ سەفەرەکەی بێ موشکیلە ئەکەی، ویستی شتی تکە برێ، دەستێ خۆم لەبن دەستی دەرهینا و، پێم گۆت؛ زۆر مەمنوون! هەر ئۆندەم بەسە، حەقی دوو کەسانیشم دایێ و ڕۆیشتم.
ئەو ژنە درێ منی بەو قسەی زۆر خۆش کرد! ئەوجا ترسم بڕەک شکا و بڕەک بێخەم بووم! سواری (نێڕن)ی بوینۆ و کەتینە ڕێی، لە هەموو شتیش ناخۆش و ئیزعاجتتر لۆ مە وەکی کوردەکی، سەیتەڕەی تەفتیشکردنێ بوو، سەیتەڕەی کەرکووکێ و بەغدایێش سومعەیان لە هەمان خراپتر بوو، خاسەتەن لەو وەختی شەڕی، هەر ئێکەکی گەنجیان دیتبا، ئەوە دەمەکی خۆش ڕایانەگرت و لێیانەکۆریەوە کە ئیشی چیە و چاکا و کیواچی؟ باش بوو ئەمن لەوانە هەمووی قورتار بووم.
پاش چار پێنج سعاتان گەیشتینە بەغدایێ و تەکسیەکم گرت و چوومە ئوتێلی کانی کە هەموو جارێ ئوێ مقەڕن بوو، کەتبووە مەعبەینی شاریع سەعدوون و ئەبوونەواسی و زۆر کڕ و خاوین بوو، زۆر موڕتاحیش بووین لەوێ، بێجگە لەوەش ساحێبەکەی کورد بوو، ئینسانەکی باش بوو، ئێکدیشن باشەناسی و وەختی حەفلەن لە نادیی سلاحەدینی هەبا، هەرەچووینەوێ.
ژۆرەکی باشی دامێ و جانتا و عوودەکەم هەرگرتن و چوومە ژۆرەکەی و لەبەرەوەی ئۆندە ماندی بووم، کم نوستبووم و ڕێیەکەشم دوور بوو، جەوەکەش هەر لێی گەڕێ، هەتا برێی دنیا گەرم بوو، ڕاست خەوم لێ کەت، بەران نەبووە نیو سعات لە هیکڕا لەسەر دەنگی قومبەلە و تەقینەوەی واگا هاتم و ڕاجفریم، تەقریبەن سعات پێنج و نیوی هێوارێ بوو، ئێکشەم لە تاریخی 7-6-1981، لە پەنجەرەی دیتم دەنگەکە لە مەنتیقەی قەسری جمهووریەهات، دەنگی تەیارەی حەڕبیش دەهات، تەسەوڕم کرد تەیارەی ئێرانێ هاتبن و بەغدای قەسفەکەن، بەران دوایێن زانی کە تەیارەی ئیسڕائیلی بوون و مونشەئەی نەوەویی عیڕاقیان لە نێزیک بەغدایێ تێکوپێک دا.
ئەمن دەبایە ڕۆژێ دوایێ، کە دووشەم بوو 8 - 6- 1981 سەفەر بکەم، بەران هەر ئەوڕۆژی سەفەرکردن و نیشتن و فڕین لە مەتاڕی بەغدایێ ڕاگیرا! یەکسەر تەلەفۆنم لۆ مارێ کرد و پێم گۆتن کە چ ڕووی دایە، بابم ڕەئی وابوو کە هەتا مەتاڕەبیتۆ بێمۆ هەولێرێ، بەران ئەگەر سەفەرکردن دەستی پێکردەوە و ئەمن لێرە نەبم، ئەوە بیتاقەکەمەسووتێی و دەبی بیتاقەکیدکە بکڕم.
قەپاتکردنێ مەتاڕ و ڕاگرتنی سەفەرکرنێ لۆ من، بووە موشکیلەکی گەلە گەورە، لە دری خۆم گۆت ئەوەی لێیەترسام قەوما و دوور نیە سەفەر بە ئێکجاری مەنع بکرێ! چونکە کەس نەیەزانی کەنگی مەتاڕەکرێتۆ و سەفەرکردن دەست پێکاتۆ، لە ئوتێلی گیر ببووم و بەرامبەری تەلەڤزیۆنی دانیشتبووم و ئینتیزاری ڕەحمەتی خوامەکرد.
ئەمن وەختم زۆر بوو، گۆتم با بچم سەرەکی لە مارێ خار قادری بدەم لە شاڕع کیفاحی و خواحافیزیان لێ بکەم، زۆر دریان بە سەرلێدانێ من خۆش بوو، بەران زۆر پێیان ناخۆش بوو بە ئێکجاریەڕۆم و نایێمۆ، لە گەڕانەوەی چوومە مغازەکانی سەعدوونی و قات و کراس و ڕیباتی تازەم کڕی و چوومۆ ئوتێلی، لەوەی ترسام کە بیتاقەی سەفەرکردنێم لێ بسووتێ، لۆ ڕۆژی دوایێ، چوومە مەکتەبی ڕسمیی ختووت جەویی عیڕاقی لە بەغدایێ و لەوێ وێ کەتم کە هەموو ئەو بیتاقانە مەفعوولیان ناسووتێ، بەران هەر مەتاڕ کراوە، دەبی یەکسەر بچین و تاخیر نەبین.
وەختەکە ناڕۆیی دەتگۆت سعاتیان ڕاگرتیە! ئەو حالەتە ئیزعاج و ناخۆشە، پێنج ڕۆژی ڕەبەقی دەوام کرد، هەتا ڕۆژی 11- 6 لە ئیخباری تەلەڤزیۆنی ئیعلان کرا، کە لە سبەینێ ڕا (12-6) مەتاڕی بەغدایێ ئەکرێتۆ و خەرکەتانی سەفەرێ بکا و بیتاقەکانیش مەفعوولیان ناسووتێ. گۆتم: ئەلحەمدو لیلاە ئەو جارەش بەختم هەبوە، تەلەفۆنم لەگەر مارێ کرد و پێم گۆتن کە سبەینێ 21-6 سەفەرێکەم و بە ئێکجاری خواحافیزیم لێ کردن.
دیسان نەمزانی کو شەوم کردە ڕۆژ، سبەینێ زوو هێشتا سعات شەش نەببوو لە خەوێ هەستام و تەکسیەکم گرت لۆ مەتاڕی. دیتم خەرکەکی زۆر سڕەیان گرتیە و زۆر قەرەبارغە، بە حەیاتی خۆی هەندە نەترسایمە وەکی ئەو ڕۆژی، دەتگۆت چوویمە ئەمنی عامەی بەغدایێ. مەتاڕ ئۆندە بە ترس بوو، ئۆندەی ئەمن و ئیستخباراتی تێدابوو، ئۆندە پولیسی تێدا نەبوو، سڕەم هات و جەوازەکەم تەسمیلی کابرای ئەمن کرد، دیار بوو کوردیەکی شڕیەزانی هەردوو جانتایەکانی کردنۆ و دەستی بە تەفتیشکردنێ کرد، ئەمنیش لە ترسان دەو و لێم تەڕاتی تێدا نمابوو.
کابرای ئەمن گۆتی: ئەمن خەرکی #گوێڕ#م!
گۆتم: ئەهلەن وە سەهلەن، تەشەڕەفنا!
گۆتی: وێن ڕایح کاکە؟
گۆتم: تورکیا قسەیەکردن و تەفتیشیەکرد! وەختی ئەو هەموو کاسێتەی دیت \نیوەی جانتایەکی بەس کاسێت بوون لە ناویشی گۆرانی و مۆزیقەی عەرەبیی تیدانە، بەران بەس ناوەکانیشیان عەرەبی بوون، دەنا هەمووی تەسجیلاتی خاس و قسەکردن و پڕۆڤەی #حەمەجەزا# و #قادر زیرەک#ی بوون\ کابرا لەبیری چوو بپرسی چاکەی لە تورکیا و چەندەمینێیەوە؟
گۆتی: ئەو هەندە کاسێتە مەمنووعە هەرچی عەقری گرت لۆ خۆی برد!
ئینتیزاری حەرقەی دی بکە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=