وەگەمە و گاڵتە، بووە شەڕە باڵتە.
وەگەمە: بەگاڵتە. باڵتە: تەور (فەرهەنگی خاڵ)، تەور ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت. لە نەریتی کۆمەڵایەتییدا گاڵتە و یاریی لەناو گەنجان یان بەساڵاچوواندا سنووری تایبەتیی خۆی هەیە، گەر لەو سنوورە دەرچێت، دەبێتە ناخۆشیی و دڵیەشان. بە گەمەیەک دەوترێت کە دواتر بووبێت بە شەڕ. [1]