وتی: نانت هەیە؟ وتی: وەردم هەیە.
وەرد: بۆ زەوییەک بەکاردێت کە لە ساڵێکدا دوو جار کێڵرابێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا ئەو زەوییانەی بەو شێوەیە بۆ دەغڵ ئامادە دەکرێن، خاوەنی بەرهەمی باشی لێدەچنێتەوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیاندا ماندوو بووبێت و بەرهەمی هەبێت، بێخەم بێت لەوەی کە چی ڕوودەدات. [1]