«بەهارە» ئەمساڵ بەهار خەمینە
دەشت و دەر و کێو، سیما خوێنینە
نە «جمە»ی خەڵکە نە «فڕە»ی مەلە، نە «نووزە»ی ژینە
نە شنەی دار و هاژەی ڕووبار و بزە و کەنینە
هاوارە... دادە... گریانە... شینە
«بەهارە ڕۆڵەم» بەهار خەمینە
کۆستی هەلەبجە و مەرگی ئەوینە. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#