ئەزانی بۆ دنیای شیعرم.. هەر پاییزە.. هەر زریانە؟
من تەنیا پاییز شک ئەبەم.. پاییز بۆ من نیشتمانە
خۆم غوربەتم.. لێم مەپرسە.. چییە غوربەت؟
ژیانی من ئاوارەیی و تەنیایی و لێک دابڕانە
خۆ من حەز ئەکەم ببم بە هەورێ.. ببارێمە سەر قەد و باڵاکەت
پەپوولەیەک بم.. شەو نیوەشەوێ ببمە زوخاڵی دەوری چراکەت
وەک دوو شەونمین.. سبەی ئەمانبا خۆری مەینەتیی..
یاخود دوو گەڵاین.. ڕەشەبای پاییز سەرمان ئەنێتە کۆشی غوربەتی! [1]
هۆنەر: #محەمەد عومەر عوسمان#
پەرتووکی: #لە غوربەتا#