دەرێی خێی لە چاوی کرایە
خوێ بخرێتە سەر برین دەچوزێتەوە هەتا ئەگەر خوێواوک بخرێتە ناو زارەوە و غەڕغەڕەی پێ بکرێت پد و بریندار بێت ئازاری پێ دەگات، چاوی مرۆڤیش زۆر ناسکە و ئاودارە ئەگەر خوێی تێ بکرێت مرۆڤ لەبەر ئازاری چاوی ئارامی نامێنێت و بێ ئۆقرە دەبێت، ئەگەر کەسێکیش کەم خەو بێت و شەوان تا درەنگانی شەو بەخەبەر بێت بەو جۆرە کەسانە لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە#دەوترێت: دەرێی خێی لە چاوی کریە.[1]