بەسەر چوو ئەو خونچەیەی کە بە فرمێسکی من گەشایەوە و بۆنەکەی بەڕووی کەسێکی تردا پژا
بە فرمێسکی من کەوتە پشکووتن
خونچەی نەپشکووی باخی دڵداری
بە خوێناوی دڵ هەڵهاتن لە سنگ
دوو مەمی گەش و جوان و دیاری
بزەی ڕوومەت و هەستی دەروونم
کردیتیە ئاوەڵ غەم و بەختیاری
زرنگەی بازنگ ورشەی بەرگی ئاڵ
لەلام شانۆ بوو کەمان و تاری
ملوانکەی مێخەک ئاڵاو لە گەردن
سامانی دڵ بوو کاتی هەژاری
کەچی لەپڕدا ئاوازی ناساز
وتی: بەسەر چوو پێکەنین، یاری. [1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#