ئەگەرچی بەشیرینتری ئەزانم لە ماچی لێو
گەر لە ژینی من ئەپرسی گیانە
ئازار و سزا لەلام میوانە
بەخێویان ئەکەم تا بەن ئازارم
هەتاکو شێوەت دێتە دیدارم
گەر لەهۆی خەمم هەواڵ ئەپرسی
با زوو پێت بڵێم بەبێ مەترسی
دڵەی هەژاری، لە ژین بێزارم
دوورە لە یاری، بۆیە خەمبارم
وایە ژینی من هەتاکو ماوم
لە چاوی ڕەشدا نووسراوە تاوم
بۆ ئەبێ هەردەم پیشەم گرین بێ
پەڕەی دڵەکەم گشتی برین بێ؟
وەڵامێکم بیست، نووسیم بە خامە
ژیانی مرۆڤ خەمی بە تامە[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#