لە باخی سنگت دوو بەیم دی کاڵ
تەنیا دیتنی خستمیە گڕوگاڵ..!
هەر کە شەویش دێ من و یادی مەم
دەست لە مل ئەکەین وەک جەژن و مناڵ
مێشک کە یادی ناسکی ئەکات
لەلام بێهۆشە و لە ژیری بەتاڵ
دڵ کە نازی مەم نەکێشێ بۆچی؟
نەبێتە بەشی مار و مێروو.. داڵ
لە دۆزەخیشا من مەمم لابێت
بەگڕی دۆزەخ ئەڵێم بای شەماڵ[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#