ئەو مەیلە بوو کە باوەڕت پێ نەئەکرد تا خۆتت دۆڕاند
مەیلی دڵداری وەک تیشکی بەیان
لە شاری دڵما کەوتە هاتوچۆ
مەلی هەستیشم بۆ باخی جوانان
دای لە شەقەی باڵ سرک و سەربەخۆ
***
هەناسەی زۆر گوڵ لەم ناو باخانە
چەشنی پەپوولەی پایز پەخش ئەبێ
تەنیا هەنسکێ کە تینی گیانە
سروەی زارتە دڵ پێی گەش ئەبێ
***
بۆ یادگارە وێنەم هەڵگرتووی
لە گۆشەی دڵما جێگەم بۆ گرتووی[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#