وتیان: مام ڕێوی خورما ئەخۆی یان مێوژ، وتی: ئەمیشیان و ئەویشیان.
تەماح: چاوچنۆکیی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە ئەفسانە و چیرۆکی کوردەواردا ڕێوی بە ئاژەڵێکی فێڵاویی ناسراوە، هەمیشە نێچیرەکانی بە چاوبەست و سەرلێتێکدان دەگرێت، مێوژ: ترێی لەبەر هەتاو وشککراو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، خورمژ کوورتکراوەی خورما و مێوژە، واتە: دوو شت بخرێتە بەردەمی کەسێک و سەرپشک بکرێت یەکێکیان هەڵبژێرێت، بەڵام هەردووکیانی بوێت، بە کەسێکی چاوچنۆک دەوترێت کە بە هیچ پڕنەبێت. [1]